پەیوەندییەكانی بەغداد و واشنتۆن هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندییەكانی بەغداد و واشنتۆن هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت

كوردیو
 
بە وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق، پەیوەندییەكانی بەغداد و واشنتۆن هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت، سودانی لەسەردانەكەیدا زیاتر بایەخ بە دۆسیەی ئابووری دەدات. 
 
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندووە،"پەیوەندییەكانی واشنتۆن و بەغداد گۆڕانكاری ڕیشەیی بەخۆوە نابینێت, هەرچەندە لە سەردانەكەی سودانییدا گفتووگۆ لەبارەی دۆسیەی بوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەكرێت, بەهۆی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, هەروەها نزیكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو".
 
ئەو بەرپرسە عێراقییە بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ی ڕاگەیاندووە،"لە سەردانەكەی سودانییدا, گفتوگۆ لەبارەی سزا دراییەكانی ئەمریكا بەسەر بانكە عێراقییە ئەهلییەكاندا دەكرێت, لەگەڵ هاوكاری لە بوارە جیاوازەكانی ئاسایش و ئابووریدا".
 
هەر لەو چوارچێوەیەدا, موختار موسەوی, ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە،"سودانی لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن بایەخ دەدات بە دۆسیەی ئابووری و پشتیوانیكردنی ئابوری عێراق, ئەوەش لەڕێی هەڵگرتنی سزا لەسەر هەندێك بانكی عێراقی, هەروەها دابینكردنی دۆلاری پێویست لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە".
 
لایەنی ئەمریكی نایەوێت لە سەردانەكەی سودانییدا هیچ دۆسییەیەك بەشێوەیەكی ڕاستەقینە یەكلابكاتەوە, بەڵكو سەردانەكە زیاتر پرۆتۆكۆلی دەبێت و هیچ رێككەوتنێكی ڕاستەقینەی تیادا نابێت.
 
لەبارەی دۆسیەی كشانەوەی سوپای ئەمریكاش, موسەویی پێی وابووە،"بەشێوەیەكی جددی گفتوگۆی لەبارەوە ناكرێت, ڕەنگە لە پەراوێزدا قسەی لەبارەوە بكرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ