لە سەنتەرێکی بازاڕیکردن لە شاری سیدنی ئوسترالیا بەهۆی ئەنجامدانی ھێرشێک بە چەقۆ پێنج كەس كوژران.
ئەمڕۆ شەممە 13_ی نیسان_ی 2024 میدیاکانی ئوسترالیا لە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنییان، گواستووەتە کە ئەمڕۆ ، ھێرشێک بە چەقۆ لە سەنتەری "Westfield Bondi Junction" بۆ بازاڕیکردن ڕۆژھەڵاتی شاری سیدنی، ئەنجامدراوە.
هاوكات بەرپرسی ئەمنی لە سیدنی، ئەنتۆنی کوک ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پێنج کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەنجامدەری ھێرشەکە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.