لێخۆشبوون لە پارەی ئاو چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێخۆشبوون لە پارەی ئاو چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

كوردیو

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"لێخۆشبوون لە پارە و قەرزی ئاو بەڕێژەی 20% چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاندووە،"هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرز و پارەی ئاوی هاوبەشان لە بەرواری 8- 4- 2024ەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكان و سوودمەندبن لە داشكاندنی ئەو بڕە لە پارەی ئاو یان ئەو قەرزەی لەسەریانە".

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە كرێی ئاو و قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ