كوردیو
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 3 ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە 13 كەس بریندار بوون و دۆخی تەندروستی چەند كەسێكیان ناجێگیرە.
موحسین قەسرۆکەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوەی فێرکاری ڕایگەیاند،" لە نزیک تونێلی ماوەران ـ شەقڵاوە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربوون بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە،"دۆخی تەندروستیی بریندارەكان جێگیرە جگە لە دوو بریندار، كە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كراون".
دەشڵێت،"ژمارەیەك لە بریندارەكان گەشتیارن و خەڵكی شاری سلێمانین و مەبەستیان بووە بەرەو قەزای ئاكرێ بچن".