بۆ تاوتوێ‌ كردنی دۆخی خۆرهەڵات، بایدن گەڕایەوە كۆشكی سپی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ تاوتوێ‌ كردنی دۆخی خۆرهەڵات، بایدن گەڕایەوە كۆشكی سپی

 

 

كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ كۆشكی گەڕاوەتەوەو لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە.

دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی ئیسرائیلی لەلایەن ئێران و گریمانەی پێشهات و گرژی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (جۆو بایدن) كە بۆ بەسەربردنی پشووی هەفتانەی سەردانی ویلایەتی دێلاوێری كردبوو، گەڕایەوە كۆشكی سپی.

كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، بەمەبەستی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆشكی سپی گەڕاوەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاند، داوا لە ئێران دەكات دەستبەجێ ئەو كەشتییەو تیمە نێودەوڵەتییەكەی ئازاد بكات كە دەستیبەسەرداگرتووە، جەختیش دەكاتەوە ئەو هەنگاوەی ئێران پێشێلكارییەكی زەقی یاسایی نێودەوڵەتییەو ئەوەی سوپای پاسدارانیش ئەنجامیداوە كاری چەتەی دەریاییە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ