بایدن : ئەمریكا رازی نابێت ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایدن : ئەمریكا رازی نابێت ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران

 

 

بەرپرسێكی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، سەرۆكی ئەمریكا بەسەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، واشنتۆن ڕێگە نادات تەلئەبیب هێرش بكاتە سەر ئێران.

پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی لەزاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردۆتەوە، كە (جۆو بایدن) سەرۆكی وڵاتەكەی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووەو پێی راگەیاندووە، واشنتۆن ڕازی نابێت هێرش بكرێتە سەر ئێران، بەڵكو ئەمریكا نە بەشداری هێرشەكە دەكات، نە پشتیوانیشی دەكات.

هەروەها نەتنیاهۆ بۆ بایدن رایگەیاندووە، بەهەوڵ و كۆششی ئەمریكاو وڵاتانی تر هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل شكستیان هێناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ