سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە 290 مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە زیاتر لە 100 دانەیان مووشەکی بالیستی بوون، هێرشی کردووە.
میدیای فەرمی ئیسرائیل KAN، لە زمان سەرچاوەکانی ناو سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە کە، شەوی ڕابردوو ئێران بە 100 مووشەکی بالیستی، 30 مووشەکی کرۆز و 160 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیران، لە لوبنانیشەوە 40 مووشەک و لەهەرکام لە عێراق و یەمەنیش یەک مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستە کراوە.
سوپای ئیسرائیل و فڕۆکە جەنگییەکان بە فەرماندەیی ئەمریکا و بەشێکی دیکە لە وڵاتان زیاتر لە 20 مووشەکی کروزیان بەر لەوە بگاتە خاکی ئیسرائیل تێکشکاند.