ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە 33 هه‌زار و 729 كه‌س
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە 33 هه‌زار و 729 كه‌س

تەندروستی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 33 هه‌زار و 729 كه‌س شەهید كراون و 76 هه‌زار و 371 كه‌سیش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 33 هه‌زار و 729 كه‌س شەهیدكراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 76 هه‌زار و 371 كه‌س برینداربون.

 

هه‌واڵی گرنگ