خولی ئەستێرەكانی عێراق..نەورۆز بە زاخۆ دۆڕا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی ئەستێرەكانی عێراق..نەورۆز بە زاخۆ دۆڕا

 

زاخۆ پارێزگاری لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق كرد پاش بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە نەورۆز بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.

ئەمجەد عەتوان لەخولەكی 28 گۆڵی یەكەمی بۆ زاخۆ تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەخولەكی 82 فرانك سیدریك گۆڵی دووەمی بۆ زاخۆ تۆمار كرد، ئەمەش بردنەوەی ژمارە نۆیەمین بوو لەم وەرزە تۆماریكرد بە 37 خاڵ پارێزگاری لە پلەی سێیەم كردوو نەورۆزیش توشی حەفتەمین دۆران بوو.

لەلایەكی ترەوە وەلی كەریمی راهێنەری یانەی نەورۆز دوای دۆرانی تیپەكەی بەرامبەر بە زاخۆ لە نامەیەكدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز رایگەیاند بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشێك لە هاندەرانی یانەكە رەخنەی ئاراستە دەكرێت گوایە نەیتوانیوە ئاستی تیپەكە بەرەو پێش ببات و لەیەك شوێن وەستاوە.

وەلی كەریم لەماوەی رابردوو توانی یانەكە سەربخات بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق و سێیەمین وەرزیشە لەگەڵ یانەكە كاری راهێنەرایەتی دەكات، بەڵام تا ئێستا دەستەی كارگێری یانەكە بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەكەی قەبوڵ نەكردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ