كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان: هەماهەنگی كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان: هەماهەنگی كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت


كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ناسراو بە "ئەپیكور" ڕایدەگەیەنێت: هەماهەنگی لەنێوان هەرێم وبەغدا دەكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ناسراو بە "ئەپیكور" رایگەیاند: ئامادەین لەگەڵ حكومەتی هەرێم وحكومەتی ناوەندی دا كار بكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و گەیشتن بە رێككەوتن لەو بارەیەوە.

ئەپیكۆر راشیگەیاندوە: سوپاسی سوودانی و بایدن دەكەین كە لەكۆبوونەوەكەیان دا لەواشنتۆن جەختیان لەهەناردەكردنەوەی نەوت و كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق ـ توركیایان كردۆتەوە.

ئەپیكور داوای گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەكانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەداهاتوو و رابردوو دا دەكاتەوە، ئەمەش لەرێگەی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوسراو لەنێوان هەرێم وبەغدا.

هەروەها ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ حكومەتی هەرێم وحكومەتی عێراقی تاوەكۆ لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بگەن بە رێككەوتن.

ئەپیكور راشیگەیاندوە: وەبەرهێنانی 10 ملیار دۆلاری كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور لە هەرێم خزمەت بەو ئامانجانە دەكات كە لەكۆبونەوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەمریكا دا جەختی لێوەكراوە.

ئەپیكور ئاماژەی بەوەشكردوە: هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت بەزوترین كات دەستپێبكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ