باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک كە پەرلەمانی تێدایە ئاگری گرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک كە پەرلەمانی تێدایە ئاگری گرت

باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک کە لە سەدەی17هەمدا دروستکراوە، ئاگری گرت.

میدیای دانیمارکی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار باڵەخانەی بۆڕسەی ئەو وڵاتە کە لە کۆمەڵە کۆشکەکانی کریستیانبورگ کە پەرلەمانی ئەو وڵاتەیشی تێدایە، ئاگری گرتووە.

بەرزی ئاگرەکە لەو باڵەخانە مێژووییە وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، بووتە هۆی ڕووخانی قوللەکەی کە زیاتر لە 56 مەتر بەرزە.

لە دەوروبەری باڵەخانەکە، تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن ڕێگەکانی هاتوچۆیان داخست و ڕێکاری تایبەتیان گرتە بەر و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا.

هاوکات باڵەخانەی پەرلەمانیش کە نزیکە لە بۆڕسە، چۆل کرا و، تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی بە هۆی ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ