لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت

سبەی، ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر داوایەکی فەڵەستین دەدات بۆ بوون بە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە زاری دیپلۆماتکرانەوە بڵاویکردووەتەوە، سبەی هەینی 19ی نیسانی 2024، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ دەدات لەسەر بە داواکەی فەڵەستین بۆ بوون بە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاژانسەکە وتیشی، ئەگەری هەیە ئەمەریکا وەک هاوپەیمانی ئیسرائیل ڤیتۆ لەسەر دەنگدانەکە بکات، بەو پێیەی ئەگەر فەڵەستین وەک ئەندام پەسەندکرا، ئەوا دەبێتە دانپێنان بە وڵاتەکەدا.

ئەنجومەنەکە کە 15 ئەندامی هەیە، دەنگ دەدات لەسەر ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک وڵاتی 193هەم فەڵەستین زیاد دەکات بۆ لیستی وڵاتە ئەندامەکانی، کە دەشبێت نۆ دەنگ بەدەستبهێنێت و هیچ کام لە وڵاتەکانی ئەمەریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین ڤیتۆی لەسەر نەکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ