بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێژەی هاتنی ئاو وەک خۆی بێت، ئەوا لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا بەنداوی دەربەندیخان سەر ڕێژ دەکات و بەتەواوەتی بەندواوەکە پڕ دەبێ
ئەمڕۆ پێنج شەممە 18_ی نیسان_ی 2024 بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێژەی هاتنی ئاو وەک خۆی بێت، ئەوا لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا بەنداوی دەربەندیخان سەر ڕێژ دەکات و بەتەواوەتی بەندواوەکە پڕ دەبێ، ئەمەش بەکاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئەمساڵ هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لەگەڵ پلان و میکانیزمی گونجاوی بەردانەوەی ئاو و چۆنێتی سود وەرگرتن لە هاتنی ڕێژەی ئاو بۆ ناو بەنداوەکە.
سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان بۆ جاری یەکەمی نیە و لەساڵانی ڕابردوودا سەرڕێژبوە دواجار ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) بووە، بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین بەنداوی دەربەندیخان و بەشێک لەبەنداوە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پڕ بوون و سەر ڕێژیانکردووە، بۆ ئەمساڵیش(٢٠٢٣-٢٠٢٤ )بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لەیەک مەتری ماوە سەرڕێژ بکات،ئەگەر هاتنی ڕێژەی ئاو وەکو خۆی بێت.