برادۆست بۆردومان كراو هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

برادۆست بۆردومان كراو هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

 

 

شەوی ڕابردوو سوپای توركیا بۆردوومانی سنووری برادۆستی كردو بەهۆیەوە هاوڵاتییەك شەهید بوو، ئەم بەیانییە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی سنووری برادۆست و بە دیاریكراوی گوندی ناودارۆكیان لە سنوورەكە كردووە.

باس لەوەكراوە، هاوڵاتییەكی گوندەكە لە سنووری برادۆست بەناوی (سەروەر حاجی قادر) بێسەرو شوێن بووە، بەڵام ئەم بەیانییە تەرمەكەی دۆزراوەتەوەو دەركەوتووە بەهۆی بۆردوومانەكەوە شەهید بووە.

وەك هاوڵاتیانی سنووری گوندی ناودارۆك باسی دەكەن، شەوی ڕبرادوو بەهۆی سوڕانەوەی بەردەوامی فڕۆكەكانی سوپای توركیاو بۆردوومانكردنی ناوچەكە نەیانتوانیوە بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا بگەڕێن، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆزیویانەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ