فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامدا

 

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق لە‌شاری بە‌غدا كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكە‌دا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیدا تاووتوێی چەند تەوەرەیەكی گرنگیان كرد پەیوەست بە ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەوانەش: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان یەتایبەتی و مووچەخۆران بەگشتی و خستنەڕووی ووردەكاری تەواو سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ ئاشكراكردنی چارەسەری پێویست لەبارەی سێ مووچەی فەوتاوی ساڵی ڕابردوو، ئەمە جگە لە ڕێكارەكانی تەوتینی مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان.

بڕیاریشە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێزان (د. موسەننا ئەمین) و (م. دارا سێكانیانی) ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دەرەنجامە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سبەینێ ڕۆژی شەممە (20/4/2024) كاتژمێر (11) ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی گەشەپێدان تەنیشت مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ