بارەگایەكی حەشدی شەعبی بۆردومان كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارەگایەكی حەشدی شەعبی بۆردومان كرا

 

 

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ بنكەو بارەگاكانی حشدی شەعبی لە باشووری بەغدا بۆردومان كران.

بەرپرسی كۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بۆ میدیاكانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی بنكەی حەشدی شەعبی كراوە لە ناوچەیەكی باكوری پارێزگاكەی.

(موهەنەد عەنەزی) وتیشی : نازانن موشەكێك بووە یان 5 موشەك یانیش درۆن بووە، بۆردومانی بنكەی كاڵسۆ كراوەو (6) چەكداری حەشدی شەعبی لە ئەنجامی تەقینەوەكان بە سووكی برینداربوون.

لەسەرێكی ترەوە كەناڵی جەزیرە لەچەند سەرچاوەیەكەوە گواستوویەتییەوەو نووسیویەتی، بەهۆی بۆردومانەكە كوژراوو بریندار هەیە، بەڵام هیچ بەرپرسێكی عێراقی ئامادە نەبووە لێدوان بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ