ئەردۆغان: "لە سەردانی عێراقدا لەژێر چەتری پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراقدا پرسگەلێک تاوتوێ دەکەین"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەردۆغان: "لە سەردانی عێراقدا لەژێر چەتری پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراقدا پرسگەلێک تاوتوێ دەکەین"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە گرژی ئێران-ئيسرائیل ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ئیسرائیل شتی جیاواز دەڵێت، بەهەمان شێوە ئێران بۆچوونی جیاواز بەیان دەکات. واتە کەس نییە بیگرێتە خۆی. لە ڕاستییدا ڕوونکردنەوەیەکە ناچێتە عەقڵەوە. لەو ڕوونکردنەوانەی ئێران داوێتی ناتوانیت بڵێن 'ڕاست دەکات'. ئەوە بۆ ئیسرائیل هەر ناتوانن بڵێن ڕاست دەکات".

پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمامی عەلی لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە بابەتەکانی ڕۆژەڤ.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق، سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە سەردانێکی دواخراوە و، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن ئەنجامی دەدات.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆدەبێتەوە و، ڕایگەیاند: "لە دوای ئەوێ سەردانی هەولێر دەکەین. لە هەولێریش دەرفەتی گفتوگۆمان دەبێت لە بارەی کێشەکانی باکووری عێراق و هاوکات کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەنددا. بێگومان لە هەمان کاتدا پرسگەلێک دەبن لەژێر چەتری گشتاندنی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق تاوتوێیان دەکەین".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی پرسی سەردانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرانک-واڵتەر شتانمایەر بۆ تورکیا چۆن دەبێت، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەرفەتی تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەڵمانیامان دەبێت. لەگەڵ شتانمایەردا لە کۆنەوە تا ئێستا دۆستایەتیمان هەیە. دەرفەتی هەڵسەنگاندنی ئەم پەیوەندیانەمان دەبێت. لەنێوان ئەمانەشدا زۆر پرس تاوتوێ دەکەین وەک سیاسیی، سەربازیی، ئابووریی و بازرگانیی. هەروەها دەرفەتی ئەوەمان دەبێت گفتوگۆ بکەین لە بارەی پێشخستنی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەڵمانیا".

سەرکۆمار ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گررژیی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ئیسرائیل شتی جیاواز دەڵێت، بەهەمان شێوە ئێران بۆچوونی جیاواز بەیان دەکات. واتە کەس نییە بیگرێتە خۆی. لە ڕاستییدا ڕوونکردنەوەیەکە ناچێتە عەقڵەوە. لەو ڕوونکردنەوانەی ئێران داوێتی ناتوانیت بڵێن 'ڕاست دەکات'. ئەوە بۆ ئیسرائیل هەر ناتوانن بڵێن ڕاست دەکات. بێگومان لەم نێوەندەشدا بانگەشەی ئەمریکاش دەکەن. لە ڕوونکردنەوەکانی ئەمریکادا گوتەی ئاگاداربووین-نەبووین هەیە. لەوەیش گرنگتر لە دوایین ڕوونکردنەوەیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبینین ئەمریکا لە پاڵ ئیسرائیلدایە. لە کاتێکدا هەمووان لە پاڵ فەڵەستیندا بوون، بەداخەوە ئەمریکا بە بوون لەگەڵ ئیسرائیل هەڵوێستی نیشاندا. چاوەڕوانی شتێکی جیاوازمان نەدەکرد. ئەمەشمان زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی بینی".

ڕۆژنامەنووسان پرسیاری کۆبوونەوەکەی سبەینێیان لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنیيە لە ئیستانبوڵ لە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد کە یەکەم کەس بوو دوای لەدەستدانی منداڵەکان و نەوەکانی لە هێرشی ڕۆژانی ڕابردووی ئیسرائیلدا پەیوەندی بە هەنیيەوە کردووە، ئایا لە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکەتاندا چی هەیە، سەرکۆمار ڕایگەیاند: "حەزدەکەن با ئەو ڕۆژەڤە لە نێوان ئێمە و بەڕێز هەنیيەدا بمێنێت. بەپێی ئەوە هەنگاوەکانمان دەنێین".

هاوکات سەبارەت بە سەردانەکەی ١٣ی ئایاری سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میچۆتاکیس بۆ تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سەردانەکەی میچۆتاکیس سەردانێکە لە پای سەردانێک. دەتوانم بڵێم 'ئەم سەردانی بەرامبەریە قۆناغێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی تورکیا-یۆناندا'. ئێمەش لە بارەی ئەم سەردانەوە دەرفەتمان دەبێت گفتوگۆ بکەین لەسەر ئەوەی کە چۆن پەیوەندییەکانی تورکیا-یۆنان بگەیەنینە ئاست و پێگەیەکی زۆر باشتر".

 

 

هه‌واڵی گرنگ