"لە رێگەى درۆنەوە پێگەیەکى گرنگى ئیسرائیلمان کردە ئامانج"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"لە رێگەى درۆنەوە پێگەیەکى گرنگى ئیسرائیلمان کردە ئامانج"

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، بە ئامانجگرتنى پێگەیەکى لەشارى ئیلاتى ئیسرائیل راگەیاند و ئاماژەى بەوەداوە، "لە تۆڵەى کۆمەڵکوژییەکانە دژى هاوڵاتیانى سڤیلى فەڵەستین".

مقاوەمەى ئیسلامى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە رێگەى درۆنەوە ئامانجێکى گرنگى ئیسرائیلمان لەشارى ئیلاتى داگیرکراو کردووەتەئامانج".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەش لە بەردەوامى بە ئامانجگرتنى پێگەکانى دوژمن لەچوارچێوەى قۆناغى دووەمى پرۆسەکانى بەرگریى دژى داگیرکەر و سەرخستنى گەلەکەمان لە کەرتى غەززە".

بەپێى هەمان راگەیەندراو، "هەروەها هێرشەکە لە تۆڵەى ئەو کۆمەڵکوژیانەیە دژى هاوڵاتیانى سڤیل لە فەڵەستین ئەنجامدەدرێن، هەروەها پێشێلکارییەکانى ئیسرائیل بەرامبەر سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنى سەربازگەکانى حەشدى شەعبى".

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە سەربازگەى کالسۆ لە پارێزگاى بابل کە بارەگاى حەشدى شەعبییە روویدا و بەپێى زانیارییەکان بەهۆى بۆردوومانەوە بووە، هاوکات سوپاى ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیش رەتیانکردەوە، ئەوان بۆردوومانەکەیان ئەنجامدابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ