" تەلئەبیب هیچ دەستێکی لە تەقینەوەکەی درەنگانی شەوی رابردووی عێراقدا نەبووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" تەلئەبیب هیچ دەستێکی لە تەقینەوەکەی درەنگانی شەوی رابردووی عێراقدا نەبووە"

دوای ئەمەریکا، ئیسرائیلیش رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر حەشدی شەعبییەوە هەبێت.

نیک شێفرین پەیامنێری رادیۆی NPRی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە:" تەلئەبیب هیچ دەستێکی لە تەقینەوەکەی درەنگانی شەوی رابردووی عێراقدا نەبووە".

هاوکات پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بە هیچ شێوەیەک هێزەکانی ئەوان پەیوەندییان بە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە بابل نییە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای بابل و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە:" هێرشەکە کوژران و برینداری چەند چەکدارێکی لێکەوتووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، " سوپای ئەمەریکا بەشێکی هێزەکانمانی لە سەربازگەی کالسوو بۆردومان کردووە".

لە کاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیکردە سەر خاکی ئێران و دواتریش تاران جەختی لەوەکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بێ زیان بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ