كەشناسی هەرێم: سبەی بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: سبەی بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی یەك شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ كات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت و هەندێكجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ