داهاتی سلێمانی زیادی کردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهاتی سلێمانی زیادی کردووە

داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و كۆی داهاتی هەفتەیەک دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار و 116 ملیۆن دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە ڕۆژی 13 ی نیسان تاوەکو 19 ی نیسان گەیشتووەتە حەوت ملیار و 116 ملیۆن و 77 هەزار و 885 دینار.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی 75%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینە و 25%یش بە شێوەی چەك بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ