وەزارەتی پەروەردە هۆشداری دەداتە قوتابیان و خوێندكاران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە هۆشداری دەداتە قوتابیان و خوێندكاران

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ ڕوبەڕوكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن .

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و تاقیكردنەوە گشتییەكان ، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ ڕوبەڕوكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن .

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو مەبەستەش پەیجێك داوای یاسایی لەسەر تۆماركراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سكاڵای وەزارەتمان دەستگیركران، وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندكاران دەكات بەهەموو جۆرێك دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر كەسێكیش ئەو كارانە بكات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕوی یاسای دەكەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیش بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ