دارا سێكانیانی: جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بەمووچە، وەكو تاوان لەقەڵەم دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارا سێكانیانی: جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بەمووچە، وەكو تاوان لەقەڵەم دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت: هەر لایەنێك كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست بكات وەك تاوانبار مامەڵەی لەگەڵ دەگرێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەكۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە وەكو تاوان لە قەڵەم دەدرێت و ئەگەر بێت و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان و هەر لایەنێكی دیكە پابەندی جێبەجێ كردنی نەبێت ڕوبەڕوی سزا دەبنەوە.

سەبارەت بە پارێزگابونی هەڵەبجە، دارا سێكانیانی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی پێی ڕاگەیاندین كە شاری هەڵەبجە بەلای دادگاوە پارێزگایە و ئەو بابەتە كۆتایی پێهاتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ