شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: ڕووداوەكەی بابل تەقینەوە بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: ڕووداوەكەی بابل تەقینەوە بووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سەربازگەی کالسو باکووری پارێزگای بابل ڕوویدا، ھۆکارەکەی بۆردومان کردن نەبوو، بەڵکو تەقینەوە بووە

ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی ساڵی 2024 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "لە دوای نیوە شەوەی ڕابردوو کاتژمێر (01:00)، تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لەناو سەربازگەی کالسو باکووری پارێزگای بابل کە ژمارەیەک بارەگای سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی تیایدا، ڕوویداوە و لە ئاکامدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستداوە و ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی و سەربازی سوپای عێراقیش، برینداربوون".

ئاماژە بەوەشكراوە، کە لەسەر ئاستی باڵاش، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکە و ئاگرکەوتنەوەکە لەنێو سەربازگەکە، پێکھێنرا 

ئەوەشی خستەڕوو، "ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و گوتەبێژی پێنتاگۆن لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا، ئاماژەیان بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو، ھیچ ھێرشێکی ئاسمانییان لە بابل ئەنجام نەداوە، لە راگەیاندراوەكە ئوەش هاتووە، لە سیستەمی ڕادارەوە، دەرکەوتووە کە شەوی ڕابردوو بەر لە تەقینەوەکە و دوای تەقینەوەکەش، ھیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئاسمانی بابلی نەبەزاندووە".

 

هه‌واڵی گرنگ