بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش، ڕێگای كلكە سماق داخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش، ڕێگای كلكە سماق داخرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش لەسەر ڕێگای دەشتی كۆیە (كلكە سماقە) ڕێگاكە داخراو پێویستە شۆفێران ئارام بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ كاتژمێر ۱۱ بەیانی ئۆتۆمبێلیكی بارهەڵگر لەجۆری تانكەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی كرانەوەی قوفڵی بەتاڵ كردن ڕێژەیەكی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای كلكە سماقە كەلە ئەنجامدا بوە هۆی داخستنی ڕێگاكە لەڕوی شوفێران وە ئێستا تیمەكانی هاتوچۆی كۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی ڕیگاكەن و دوای پاك كردنەوەو شوشتنی ڕێگاكە دووبارە ڕێگاكە بەڕوی شوفێراندا دە كرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: داوا لە شوفێران دەكەین ئارام بگرن، وە دەتوانن ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەكار بهێنن بە هیوای سەلامەتی بۆهەمووان.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ