"ئەردۆغان رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لە عێراق واژوو دەكات"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئەردۆغان رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لە عێراق واژوو دەكات"

كوردیو
 
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایدەگەیەنێت،"ئەردۆغان رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لە عێراق واژوو دەكات". 
 
ماجد لەجماوی, باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایدەگەیەنێت،"رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا, رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لە عێراق واژوو دەكات".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە،"سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا, هاندەر دەبێت لە چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ‌ و بازێكی جۆرێكی گشتیگر لە پەیوەندی هاوكاری نێوان عێراق و توركیا بەدیدەهێنێت".
 
باسە لەوەشكردووە،"ئەردۆغان لە عێراق رێككەوتنی چوارچێوەی سترایجی واژودەكات, كە لەم مانگانەی دواییدا كاری لەسەركراوە و بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و گەشەپێدان لەخۆدەگرێت".
 
ڕاشیگەیاندووە،"بەرەوپێشچوونیش لە دۆسیەی ئاو و وزە هاتووەتە ئاراوە, هەروەها لە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی عێراقیش لەڕێی توركیاوە".

 

هه‌واڵی گرنگ