"بانکە ئیتیحادییەکان زەمانی مووچەی خەڵک دەکەن، بەڵام هەژماری من هیچ زەمانێک ناکات"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بانکە ئیتیحادییەکان زەمانی مووچەی خەڵک دەکەن، بەڵام هەژماری من هیچ زەمانێک ناکات"

كوردیو
 
د.موسەننا ئەمین ڕایدەگەیەنێت،"بانکە ئیتیحادییەکان زەمانی پارەی موچەی خەڵک دەکات، بەڵام هەژماری من هیچ زەمانێکی مووچە ناکات".
 
ئەمڕۆ شەممە 20-4-2024 د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند،"حکومەتی عێراق وەک هەرێم نییە، حکومەتی هەرێم قوماری بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرد، نرخی نەوت گران بوایە مووچەی دەدا، نەوت هەرزان بوایە مووچەی نەدەدا".
 
 
ئاماژەی بەوەشدا،"بانکە ئیتیحادییەکان زەمانی پارەی مووچەی خەڵک دەکات، بەڵام هەژماری من هیچ زەمانێکی مووچە ناکات".
 
باسی لەوەشكرد،"کێشەی هەرێم ئەوەیە بڕیارەکانی مەحکەمەی ئیتتیحادی وەک مەحکەمەی هەرێم تێدەگا، مەحکەمەی ئیتتیحادی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لادا و بۆ ڕۆژی دواتر سەرۆکی پەرلەمان نەیتوانی دەوام بکا".
 
دەشڵێت،"ئێستاش نازانم حکومەتی هەرێم کار بۆ مووچەی خەڵک دەکا یان شەڕی بانکەکانی خۆی دەکات!؟".
 
ڕوونیشیكردەوە،"بۆ تەوطینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم داتای تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بداتە وەزارەتی دارایی عێراق".
 
ڕاشیگەیاند،"بەپێی دەقی بریارەکەی مەحکەمە مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی بەغدا یەکسان دەکرێت".
 
د.موسەننا لەبارەی سێ مووچەكەی ساڵی ڕابردووەوە ڕایگەیاند،"حکومەتی عێراق دەڵێ هەرێم داهاتی ناوخۆی خۆی و داهاتی سیادی هەبووە و قەرزی وەرگرتووە، پێویستە خۆی سێ مووچەکە بدات، ئەگەر هەرێم پاشەڵی پاکە، با بچێت سکاڵایەک لە مەحکەمەی ئیتتیحادی بکات و سێ مووچەکە وەربگرێتەوە".
 
دەشڵێت،"حکومەتی هەرێم دەیەوێ گۆڵ بکات لەکاتێکدا یاری تەواو بووە".

 

هه‌واڵی گرنگ