تەندروستیی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، هیچ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی رووینەداوە.
ئەمرۆ شەممە 20_ی نیسان_ی 2024 فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك رەتیدەکاتەوە ئاگر لە نێو نەخۆشخانەی ئازادی كەوتبێتەوە و رایگەیاند، ئەوەی روویداوە ئاگرێکی ئاسایی بووە لە دەرەوە و دوور لە نەخۆشخانەکە.
ئاماژە بەوەش كردووە، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لەنێو نەخۆشخانەکە دوورن لە راستیەوە.
هەروەها باسی لەوەش كردووە، ئاگرەكە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.