به‌رگریی شارستانیی دهۆكڕایدەگەیەنێت، ته‌رمی سێیه‌م قوربانیی لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆكی له ده‌روبه‌ری به‌نداوی موسڵ دۆزرایەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، عه‌مید حه‌سه‌ن خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك رایگه‌یاند، كه دوای مانگێك له پرۆسه‌ی گه‌ڕان، تیمه‌كانیان توانییان له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مووسڵ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ئێزدییه بدۆزنه‌وه كه له ڕۆژی 19-03-2024، له سنووری ناحیه‌ی خانكێی سه‌ر به قه‌زای سێمێل لافاو بردبووی".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك بۆ كوردستان 24 وتی: "گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه و ناوی "ڕۆژڤان ئیدریس"-ه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه".
ڕۆژی سێشەممە 19-03-2024، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک هەڵسا كە سێ هاووڵاتی لەگەڵ خۆی برد و کەسێکی دیکەش بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا. هەروەها بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار خانوو و ئۆتۆمبێل زیانیان پێ گەیشت.