وەزیری نەوتی عێراق: چەندین جارە داوای گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم دەكەین ئامادە نین بۆمان بنێرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری نەوتی عێراق: چەندین جارە داوای گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم دەكەین ئامادە نین بۆمان بنێرن



وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" جارێكی دیكە داوای گرێبەستە نەوتیەكانمانی هەرێمی كوردستانمان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان لە حكومەتی هەرێم كردووە بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئامادەنین ئەو گرێبەستانە رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكەن.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كە هاوسەفەری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانە لە گەیشتەكەیدا بۆ ئەمریكا، لەچاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (الحرە)ی ئەمریكی رایگەیاند: چەندین دانوستانی جۆراوجۆرمان لەگەڵ لە هەرێمی كوردستان كردووە بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركییەوە، گرفتی سەرەكی هەناردەنەكردنەوەی نەوتی هەرێم ناكۆكیە لەسەر خەرجی دەرهێنانی نەوتی هەرێم، ئەو گرێبەسەتەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان كردوویەتی خەرجی دەرهێنانی یەك بەرمیل نەوت لە گێڵگەكانی هەرێم 26 دۆلارە، ئەمە لەكاتێكدایە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا ئەو خەرجییەی دیاریكراوە 7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕ ناكات، بۆیە دەبێت رێككەوتن هەبێت لەسەر میكانیزمی ئەژماركردنی خەرجی.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە گرێبەستەكانمان بۆ بنێرێت بۆ دیراسەكردنی ئەو خەرجیانەو مەرجی گرێبەستەكان، بۆئەوەی لەگەڵ یاسای عێراقیدا بگونجێنرێن، بەڵام تائێستا ئەو گرێبەستانەیان رادەست نەكردووین.

سەبارەت بە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، وەزیری نەوتی عێراق وتی: تەنانەت لەلایەنی ئەمریكیشەوە دەستوەردان هەیە بۆ بۆ كاراكردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم، بەر لە دوو رۆژ نامەیەكمان بۆ برایانی هەرێم نارد بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستانەمان بۆ بنێرن بۆ دانیشتن بەشێوەیەكی هاوبەش لەپێناو چارەسەركردنی میكانیزمی بەرهەمهێنانی نەوت و ئەژماركردنی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

 

هه‌واڵی گرنگ