ئەندامێكی لیژنەی دارایی: لەیەك حاڵەتدا بەغدا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی ھەرێم دەنێرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: لەیەك حاڵەتدا بەغدا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی ھەرێم دەنێرێت


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق بەمەرج ئامادەیە سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت مەرجەكەش ئەوەیە كە پارە لەپرۆسەی پاكتاوی نێوان هەرێم و بەغدا بمێنێتەوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەكەی رایگەیاند: پرۆسەی پاكتاوی دارایی نێوان عێراق و ھەرێم پرۆسەیەكی درێژخایەنە و دوای تەواوبوونی پرۆسەكە، ئەگەر پارە بۆ ھەرێم بمێنێتەوە ئەوا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردوو خەرج دەكرێت ئەگەر نەمێنێتەوە بەغداد پارە نانێرێت.

وتیشی: ناردنی مووچە گرفتی نەماوە و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق پارە بۆ ھەرێمیش دەنێردرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ