ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات، كه رێكخراوى ئۆپێك حكومه‌تى عێراقیان ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ى كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى توركیاوه به‌نایاسایى ده‌برێته ده‌ره‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا عه‌لا حه‌یده‌رى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: رێكخراوى ئۆپێك وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیان ئاگاداركردۆته‌وه كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌برێته ده‌ره‌وه.
حه‌یده‌رى راشیگه‌یاندوه: ئۆپێك و ئه‌و سه‌رچاوه لاوه‌كیانه‌ى كه‌تێدا كار ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیان ئاگاداكردۆته‌وه كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌وانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، نزیكه‌ى 2000 بۆ 225 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌رێگه‌ى توركیاوه به نایاسایى ده‌برێته ده‌ره‌وه، وحه‌یده‌رى ده‌شڵێت: داهاتى فرۆشتنى ئه‌و نه‌وته نایاساییه ده‌چێته گیرفانى خێزانێكى ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ولێر.
حه‌یده‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: ئه‌مه له‌كاتێكدایه به بریاری دادگاى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى له پاریس له رێكه‌وتى ئادارى 2023ه‌وه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا راگیراوه.