ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەكی تایبەت بە ھەرێم كۆدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەكی تایبەت بە ھەرێم كۆدەبێتەوە


ئەمڕۆ یەك شەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی سكاڵایەك دەكات لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی كەمپی ئاوارەكان.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، دادگاكە بۆ یەكلایكردنەوەی سكاڵایەك كۆببێتەوە كە سكاڵاكە لەلایەن وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دژی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری ھەرێم و وەزیری ناوخۆی ھەرێم تۆماریكردووە.

لە سكاڵاكەدا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق داوایكردووە بە دابینكردنی پێداویستییەكانی خێزانە ئاوارەكان و كەمكردنەوەی بارگرانییەكانیان، ھەروەھا داخستنی كەمپەكان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان لە كاتی خۆیدا ئەوەش بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ