ئیسماعیل هەنیە: هەڵوێستی ئەمریكا فێڵبازانەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسماعیل هەنیە: هەڵوێستی ئەمریكا فێڵبازانەیە

سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس هۆشداری دەدات لە هێرشی سوپای ئیسڕائیلی داگیرکەر بۆ سەر شاری رەفەح وجەخت دەكاتەوە كەگرۆپە بەرگریكارەكانی فەلەستین لەئامادەیی تەواو دان.

ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاندوە: ماوەی چەند مانگێكە ئیسڕائیلی داگیركەر ئاماژە بۆ هێرشكردنە سەر شاری رەفەح دەكات، وتیشی، لەو بارەیەوە هەڵوێستی ئەمریكا فێڵبازانەیە، و قسە كردنیان لەبارەی پلانێك بۆ ئەوەی هێرشەكەی سەر رەفەح زیانی بۆ سڤیلەكان نەبێت، تەنها شتێكە بۆ سەردابردن.

هەنیە وتیشی: هەر سڤیلێك لە غەززە شەهید كرا بێت، بە چەك و موشەكی ئەمریكی و بە چوارچێوەی پارێزراوی دارایی وسیاسی ئەمریكا بووە.

هەنیە ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك واشنتۆن لەنێو ئەنجومەنی ئاسایش دەسەڵاتی ڤیتۆ بەكاری دەهێنێت لەدژی بریاری راگرتنی جەنگ، ئەمە چ مانەیەك دەگەیەنێت؟ ئەمە بەمانای ئەوە دێت ئەمریكا پارێزبەندی تەواو دەداتە ئیسرائیل بۆ بەردەوامیدان بە كوشتن و كۆمەڵكوژی بەرامبەر بە كەرتی غەززە، بەكارهێنانی ڤیتۆی ئەمریكی لەدژی فەلەستین لە نەتەوەیەكگرتووەكان بەمانای پشتگیریكردنی هەڵوێستی ئیسرائیل دێت بەرامبەر بە پێشێلكردنی مافەكانی گەلی فەلەستینی.

هەنیە باسی لەوەشکرد، ئێمە خۆمان ناخەینە نێو تەلەدانانەوە، تەلی بەسەردا برن، وئێمە هۆشداری دەدەین لەهێرشكردنە سەر شاری رەفەح، ئەم هێرشە دەبێتە هۆی كۆمەڵكوژییەكی گەورە لە دژی گەلەكەمان.

 

هه‌واڵی گرنگ