عێراق خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار و زیاتر لە 130 تەن زێڕە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار و زیاتر لە 130 تەن زێڕە

كوردیو

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"عێراق خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار و زیاتر لە 130 تەن زێڕە و بەشێکی لە مامەڵەی بازرگانیشی کردووە بە درهەمی ئیماراتی".

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی cnbc ڕایگەیاندووە،"یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە و قەرزەکانی سەر عێراقیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"عێراق زیاتر لە 130 تەن زێڕی هەیە و زۆربەی لە بەریتانیا کۆگا کراون".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو،"مامەڵەی بازرگانیی عێراق لەگەڵ دەرەوە بەشێکی زۆری کراوە بە درهەمی ئیماراتی و ساڵانە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 17 ملیار دۆلار".

 

هه‌واڵی گرنگ