كوردی‌و
حوكمی 11 ساڵ زیندانیكردن و دوورخستنه‌وه به‌سه‌ر (سۆما پوورموحەممەدی) مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنەى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌پێندرا.
لقی یەکی دادگای "شۆڕش" له سنە، بە دادوەریی دادوەر (کەرەمی) له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا ئه‌م حوكمه‌ی له‌دژی مامۆستا (سۆما) ده‌ركرد.
سۆما پوورموحەممەدی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مامۆستای زمانی کوردییه، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سنه، مامۆستا سۆمای به‌وه تاوانباركردووه كه هه‌وڵی "درووست‌کردنی کۆمەڵە و گرووپ داوه بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات"، له‌م كه‌یسه‌دا دادگاكه 10 ساڵ زیندانی و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی كرماشان به‌سه‌ر مامۆستا سۆمادا سه‌پاندووه.
لە دۆسیەیەکی تردا و بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی"، لقی 106ـێ دادگای تاوانەکانی شاری سنە، یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مامۆستا سۆمادا سه‌پاندووه و به‌مه‌ش تێڕای سزاكه‌ی بووه به (11) ساڵ زیندانی.
سۆما پوورموحەممەدی تەمەن 35 ساڵە، رۆژی 18ی كانونی دووه‌می 2022 لە کاتێکدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسه‌ره‌كه‌ی (ئیدریس مێنبەری) سەردانی دادگای کردووه، دەستبەسەر کراوه و دوای 27 ڕۆژ بە دانانی بارمتەیه‌كی (یەک ملیار تمەنی) بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرا.