ئەو برنجەی لە ئەوروپا رەتدەكرێتەوە رەوانەی كوردستان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو برنجەی لە ئەوروپا رەتدەكرێتەوە رەوانەی كوردستان دەكرێت

د. شوان كەریم لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، بەپێی ئامارێكی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەسەر ئاستی جیهاندا بڕێكی زۆر برنج هاوردە دەكات، هەر تاكێكی عێراق ساڵانە زیاتر لە 37 كیلۆ برنج دەخوات.

باسی لەوەشكردوە، ئامارەكان دەریدەخەن كە ساڵی رابردوو دانیشتوانی عێراق لە زۆر برنج خواردندا لە پلەی شەشەمی جیهاندا بوون.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە لەم دواییانەدا زیاتر و زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاكستانەوە ڕەتدەكرایەوە هاوردە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاند و سوید، ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕكەرەكان(pesticides) و ماددە كیمیاییە نایاساییەكان كە بە تایبەتمەندی ژەهراویكردنی دەمار و ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، كە كاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەر و گورچیلە هەیە.

د. شوان كەریم دەشڵێت: دەركەوتنی زیانەتەندروستیەكان ماوەیەك كاتی ئەوێت كە پەیوەستە بە ڕێژەی بەكارهێنانی ئەوبرنجە كە ئاستی زۆری مادە قڕكەران (pesticides) و ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان تێدایە.

ئەوەشی نوسیوە، بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتكراوەی ووڵاتانی ئەروپا، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ كۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە كوردستان/ عێراقیشەوە.

دەشڵێت: هەرچەندە بەرهەمهێنەرانی برنج لە هیندستان و پاكستان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەموو برنجێك كە هەناردە دەكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێكاری توندی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەكات، لە هەڵبژاردنی زەوی و كوالیتی ئاوەوە تا شێوازی چاندن و پرۆسەی پاكەتكردن، بەڵام هێشتا قڕكەرەكان و ماددە كیمیاییەكان هەن كە لە سنوورە ڕێگەپێدراوەكان تێپەڕێنن بەپێی یاساكانی یەكێتی ئەوروپا (ڕێسای EC 396/2005 بەها سنووردارەكان بۆ پاشماوەی قڕكەر لە خۆراكدا).

ئەوەشی نوسیوە، پرسیارەكە ئەوەیە كە ڕەنگە چەندها مادەی قڕكەر(pesticides) و مادەی كیمیایی لە برنجی بەرهەم هێنراودا هەبێت بە مەبەستی هەناردەكردن و بەم شێوەیە بگاتە ئەو بازاڕانەی كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنیان بەپێی پێویست نەبێت یان هەرنەبێت، وەك بازاڕەكانی عێراق/ كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ