عێراق.. دەستكرا بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوارو هەرێمیش لیستی مووچەی نەناردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. دەستكرا بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوارو هەرێمیش لیستی مووچەی نەناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەك شەممە دەستكرا بە پارەداركردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە: فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە رێوشوێنەكانی پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی نیسان.

وەزارەتی دارایی داوا لە وەزارەت و یەكەكانی خەرجیی وەزارەت، پارێزگاكان و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكانەوە دەكات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكانی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەر و كارمەندانیان.

ئەوەی جێگەی باسە، تا ئەمڕۆ یەك شەممە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی نەناردووە بۆ بەغداو ئەوەش هۆكارێكە بۆ دواكەوتن لەدابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ