مقاوەمەی ئیسلامی ھێرشی كردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مقاوەمەی ئیسلامی ھێرشی كردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگی لە بەرزاییەکانی جۆلان.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدائاماژەی بەوەكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ھێرشەیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، ئەنجامداوە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ئەنجامدانی ھێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.

لەو کاتەی شەڕی سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە دەستی پێکراوە و تا ئێستا بەردەوامە، ئەمە چەندین ھێرشە کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل.

 

هه‌واڵی گرنگ