هێزێکی ئەمنی لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی چەند کەپر و خانەی کارکردنێکی کاسبکارانیان تێکدا و کاسبکارەکان باس لەوەدەکەن، کەپر و خانەکانیان بەسەر ئاژەڵ و پەلەوەرەکاندا رووخاندووە و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکانەوە.
ئەو کاسبکارانە باس لەوەدەکەن، بە بیانووی دروستکردنی ئاوەڕۆوە دەیانەوێت شوێنی کارەکانمان بڕوخێنن و مەیدانی ئاژەڵان بە تەواوی لێرەدا نەهێڵن.
باس لەوەشدەکرێ، کاسبکاری تێدایە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
ئەو کاسبکارانە دەشڵێن، زۆرینەی کەپر و خانەکان بەسەر ئاژەڵ و پەلەوەرەکاندا رووخێنراون.