خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەن

خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە یاداشتێكدا داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی ساڵی 2024، زیاتر لە 12 ڕێکخراو و کۆمەڵەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایانگەیاند، داوا دەكەین مووچە و ماف و ئیمتیازاتەکانمان هاوتای خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی عێراقی لێبکرێت. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دووشەممەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی 2013 هەموارکرایەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار زیادکرا.

لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، 63 هەزار و 200 یان مووچەیان 150 هەزار دینارە، 6 هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەکو دەرماڵە پێدەدرێت 

 

هه‌واڵی گرنگ