كوردیو
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،"لە یەک بۆ دوو هەفتەی داهاتوودا بودجەی ئەمساڵ بە تەواوی رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024 عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،"پێشبینی دەکەن لە یەک بۆ دوو هەفتەی داهاتوودا بودجەی ساڵی 2024 بە تەواوی ئامادە بکرێت و رەوانەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بکرێت".
ئاماژەی بەوەش داوە،"لە بودجەی سێ ساڵە و بەتایبەتیش بودجەی ساڵی 2024ـدا، گرنگییەکی بەرچاو بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی نوێ بۆ گۆڕانکاری لە یاسای وەبەرهێناندا کراوە".
ڕاشیگەیاندووە،"بودجەی ساڵی 2024 دەبێتە سەرەتایەک بۆ کەمکردنەوەی خەرجی جێگر و مووچەی مووچەخۆران بەهۆی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار و دەستی کاری زیاتر لە ناوخۆی عێراقدا".
دەشڵێت،"دەستی کار رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆبژێوی و ئابووری تاکی عێراق لەمساڵدا".