لە توركیا 36 ئەندامی ڕێكخراوی داعش دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە توركیا 36 ئەندامی ڕێكخراوی داعش دەستگیركران

وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، 36 کەسیان بە گومانی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیرکردووە و  دەستیان بەسەر چەندین چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە چوار پارێزگا، دەسەڵاتدارانی تورکیا 36 کەسیان بە گومانی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیس ئەو گومانلێکراوانەی دەستگیر کردووە کە یارمەتی دارایی و پێداویستیەکانی دیکەیان بۆ گروپەکە دابینکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا پۆلیس دەستی بەسەر چەندین دەمانچە و چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ