دواى نزیکەى شەش مانگ لە لێکۆڵین و بەدواداچون دادگاى تێهەڵچونەوەى دهۆک، بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ تۆمەتبارانى کوشتنى ئەرکان خەیرەدینى 35 ساڵ دەرکرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/4/2024، دادگای تاوانه‌كانی دهۆك، بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژانی ئه‌ركان خه‌یره‌دین ده‌ركرد، كه كارمه‌ندی ئاسایش بوو و له‌به‌رده‌ڕه‌ش له‌لایه‌ن براكه‌ی و هاوژینه‌كه‌یه‌وه كوژرابوو
ئەرکان خەیرەدین، کارمەندى ئاسایشى بەردەڕەش بو، شەوى 20/1/2023 لە سەنتەرى قەزاى بەردەڕەش بە کوژراوى تەرمەکەى لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزرایەوە، هەر دواى روداوەکە هاوسەر و براکەى وەک تۆمەتبارى روداوەکە دەستگیر کران.