هاتووچۆی زیرەک دەچێتە بواری جیبەجێکردن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتووچۆی زیرەک دەچێتە بواری جیبەجێکردن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق: بەمنزیكانە دەست دەكرێت بەجێبەجێكردنی هاتوچۆی زیرەك كە ئەركەكەی لەسەر مۆبایل جێبەجێ دەكرێت.

موقەدەم محەمەد حەسون وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عیراق رایگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان چەندین پێشنیازی هەیە تا خزمەتی هاووڵاتیانی پێبكات، هەندێكیان لە ماوەیەكی نزیكی داهاتودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەروەها راشیگەیاندوە، دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی هاتوچۆی زیرەك لەسەر مۆبایل كە لە رێگایەوە سەرپێچی هاتوچۆ ئاشكرا دەكات، هەروەها دەتوانرێت لە رێگایەوە ئەو پێداویستیانە بزانرێت كە هاوڵاتیەك پێویستێتی كاتێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتۆچۆ دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ