یەكێك لەتەوەری سەردانەكەی ئەردۆغان، تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێك لەتەوەری سەردانەكەی ئەردۆغان، تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمە


لە 25ی ئاداری ساڵی 2023وە تا ئێستا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا وەستاوە وبەمهۆیەوە كارەكانی بەشێك لەكۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێمی كوردستان ڕاگیراوە.

هاوكات لە 4ی نیسانی 2023دا، بەئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، وسەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری هەرێم، لە بەغدا، ڕێككەوتنێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم واژووكرا، بەڵام هێشتا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستی پێ نەكردووەتەوە و، ئەم دۆخە بووەتە هۆی ڕاوەستانی پڕۆژەكانی حكوومەت و دروستبوونی كێشە لەبوودجە ومووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

وەك بریاربوو ئەمرۆ سەركۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد وبەپێی زانیارییەكان یەكێك لەتەوەری گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتە كەئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەربوونی بەشێك لەو قەیرانە دارایی وسیاسییەی لەنێوان هەرێم وبەغدا هەیە.

شارەزایانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەكەن: بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، كۆمەڵێك گرفتی نێوان هەولێر وبەغدا چارەسەر دەبن، جەختیش لەوە دەكەنەوە: هەلیكار دەڕەخسێت بۆ ئەوەی پلانە دارایی وئابوورییەكانی هەرێم جێبەجێ بكرێت.

پێشتر كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ڕایگەیاندبوو: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە تا ئێستا، 14 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

 

هه‌واڵی گرنگ