بەغداد بەلایەوە گرنگ نییە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە كوردستان دەمێننەوە یان دەڕۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغداد بەلایەوە گرنگ نییە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە كوردستان دەمێننەوە یان دەڕۆن

كوردیو 
 
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەیەكی جیهانیی، بەغداد بەلایەوە گرنگ نییە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە كوردستان دەمێننەوە یان دەڕۆن. 
 
پێگەی (oilprice)ـی جیهانیی راپۆرتێكی بە ناونیشانی (ئەوە لێدانی زەنگی سەربەخۆیی كوردستانی عێراقە) بڵاوكردوووەتەوە, كە لەلایەن (Simon Watkins) نوسراوە و تێیدا هاتووە،"حكومەتی عێراق فەرمانیكردووە بە پەلەكردن لەچاككردنەوەی هێڵی بۆری هەناردەی نەوتی تایبەت بە خۆی بۆ توركیا".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"هێشتا مەترسی سەپێندراو بەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەكو خۆی ماوەتەوە، لە ساتەوەختی سەپاندنی قەدەغەی هەناردەی نەوت بەسەر كوردستانی عێراقەوە لە (25) ئازاری (2023), ئامانجی بەغداد كۆتاییهێنان بووە بە دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان".
 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە،"پێدەچێت هێڵی بۆرییەكانی حكومەتی عێراق ئامادەبن بۆ كاركردن و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ توركیا لە كۆتایی ئەم مانگە".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئامانجی هەمیشەیی بەغداد كۆتاییهێنان بووە بە دۆخی نیمچە سەربەخۆی هەرێمی كوردستان و لەناوبردنی سەربەخۆیی دارایی, كە ئەوەش مانای راگرتنی تەواوی فرۆشی نەوتەكەیەتی بەشێوەیەكی سەربەخۆ".
 
بەرپرسێكی باڵا لە بواری ئاسایشی وزە لە یەكێتی ئەورووپا لەبارەی ئەو كۆمپانیا جیهانیانەی لە بواری نەوتی هەرێمی كوردستان كاردەكەن رایگەیاندووە،"بەغداد نیگەران نییە ئەگەر سەرجەم كۆمپانیاكان بكشێنەوە یان نا".
 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عێراق وتویەتی،"ئەگەر كۆمپانیا جیهانییەكان لە كوردستانی عێراق دەیانەوێت بەردەوامبن لەكاكردن, دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستی نوێ‌ لەگەڵ بەغداد, ئەگەر ئەوە ناكەن دەتوانن بڕۆن, زۆر كۆمپانیای تر هەیە و دەتوانین بیانگۆڕین بەوان و زۆر بە باشییش كاردەكەن".
 
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە،"بەلای چینەوە هەرێمێكی دابەشبوو كە پەیوەندی بەهێزی هەبووە لە رابردوودا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان, وادەكات ئیدارەدانی كەرتی نەوت و غازە زەبەلاحەی لە عێراقە زەحمەتتر بێت".
 
چین كاردەكات لەسەر بەهێزكردنی هەژموونی لە باشوری عێراق لەڕێی گرێبەستی جۆراوجۆری واژووكراوە لە كەرتی نەوت و غاز كە دواتر سوودی لێوەرگیراوە لە گرێبەستی گەورەتر لە بواری ژێرخان لە سەرانسەری باشوور.
 
 
سودانی ڕایگەیاندووە،"یاسای نەوت و غازی یەكگرتووی نوێ‌ كە لەلایەن بەغدادەوە هەوڵی بەجێگەیاندنی دەدرێت, كۆنتڕۆڵی بەهەرمهێنان و وەبەرهێنانی نەوت و غاز دەكات لە عێراق و كوردستان و دەبێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ یەكپارچەیی عێراق".

 

هه‌واڵی گرنگ