بەشێک لە فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەشێک لە فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی بێ مۆڵەتی خوێندنیان بەدەست هێناوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاگادار دەکرێنەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 22ی4ی 2024 دەرچووە و ئاماژە بە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران كراوە، تیایدا داوا کراوە، ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی بێ مۆڵەتی خوێندنیان بەدەست هێناوە، زانیارییەکان لە ڕێگەی ئەو لینک و بارکۆدەی لەسەر نووسراوەکە هەیە پڕ بکەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 10ی5ی2024دوا وادەی تۆمارکردنە.

پێشتر لە مانگی شوباتی 2024دا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێكی فەرمیدا، كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی ناردبوو، هاتبوو: "پێکهێنانى لێژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەى لەڕووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن).

ئەو بڕوانامەیەی، کە لەدەرەوەی مۆڵەتی خوێندن لەنێوان ساڵانی 2013 تاوەکوو 2019 بەدەست هاتوون، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی، بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران چوار رێنوێنی هەیە، لەوانە رێنوێنیی ژمارە 19ی ساڵی 2010، رێنوێنیی ژمارە 13ی ساڵی 2014، رێنوێنیی ژمارە 11ی ساڵی 2016، لەگەڵ رێنوێنیی ژمارە 6ی ساڵی 2018.

 

هه‌واڵی گرنگ