كوردیو
میدیاكانی كەتائیبی حزبوڵڵا ڕایدەگەیەنن،"هێرشەكانمان بۆ سەر سوپای ئەمریكا دەستپێنەكردووەتەوە و هەواڵەكەی رۆیتەرز دوورە لە ڕاستییەوە".
میدیای سەر بە میلیشیا چەكدارەكانی عێراق هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان رەتكردەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر سوپای ئەمریكا.
سەكۆكانی, سابرین نیوز و كاف و فاتمیون, كە میدیای میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عێراقین بڵاویانكردووەتەوە، لەماوەی (48) كاتژمێری ڕابردوودا هیچ بەیاننامەیەك لەلایەن بەرهەڵستكارانی ئیسلامی كەتیبەكانی حزبوڵڵا, نە لەپێگە فەرمییەكانی و نە لەڕێی وتەبێژەكانیەوە بڵاونەكراوەتەوە, هەموو ئەوانەشی لە میدیاكان بڵاوكراونەتەوە, هەڵشەیی و پەلەپەلی پەیامێنرەكانە و دوورە لە ڕاستییەوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندبوو،"حزبوڵڵای عێراقی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر سوپای ئەمریكا راگەیاندووە, بەهۆی شكستهێنانی گفتووگۆكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە واشنتۆن, لەبارەی دۆسیەی چوونەدەرەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق".