ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان کردووە، تەواو بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان کردووە، تەواو بووە

كوردیو

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت،"ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكردووەتەوە،"ئەو هاوڵاتییانەی کارتی دەنگدانیان کردووە، ئێستا کارتەکانیان تەواو بووە و دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

بەپێی وتەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لیژنەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش هەزار و ٢٩٨ وێستگەی دەنگدان و هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدانی گشتی دابەش کراوە، بۆ دەنگدانی تایبەتیش، ٧٤٦ وێستگەی دەنگدان و ١٦١ ناوەندی دەنگدانیان پەسەند کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ